هەڵبژاردەکان بۆتۆ
دی یۆنگ لە یۆرۆ بێبەش دەبێت
شەیری بکە لە:

فرێنکی دی یۆنگ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی هۆڵەندا
ئاڤا سپۆرت
فرانکی دی یۆنگ، ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی هۆڵەندا، بەهۆی پێکانەوە ناتوانێت بەشداری لە یارییەکانی هۆڵەندا بکات، ئەوەش لە کاتێکدایە دی یۆنگ بەشداری مەشق و راهێنانەکانی هەڵبژاردیە هۆڵەندای کردبوو.
لیدوانە فەرمییەکان: شەوی ڕابردوو دی یۆنگ رایگەیاند و گوتی: 'شەوی ڕابردوو دی یۆنگ رایگەیاند و گوتی: ''زۆر بێزارم کە ناتوانم بەشداری لە یۆرۆ بکەم، پاژنەی پێم هێشتا ئازاری هەیە و پیویستی بە کاتی زیاتر بۆ ئەوەی بە تەواوی چاک ببێتەوە''
لە لایەکی دیکەوە: ڕۆناڵد کۆمان، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا نیگەرانی خۆی دەربڕی و پێی وایە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی هەڵبژاردەکەی لەدەستداوە.
باکگراوند: دی یۆنگ، لە یاریی کلاسیکۆی نێوان ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە لە 14ی نیسانی پێشوو، دووچاری پێکان هات و پزیشکەکانی یانەی بەرشەلۆنە ڕایانگەیاند کە ئەم وەرزە بۆ یاریزانەکە کۆتایی هاتووە، بەڵام دی یۆن دەیویست بەشداری لە یۆرۆ بکات و خۆی بۆ ئەو مەبەستە ماندوو کرد، بەڵام شەوی رابردوو راگەینرا کە ناتوانێت ئەو کارە ئەنجامبدات و دەبێت لە جێی ئەودا یاریزانێکی دیکە بانگێشت بکرێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.