هەڵبژاردەکان بۆتۆ
پۆرتوگال ڕووبەڕووی ئێرلەندا دەبێتەوە
شەیری بکە لە:

یاریزانانی هەڵبژاردەی پۆرتوگال
ئاڤا سپۆرت
ئەمشەو کاتژمێر 9:45 بەکاتی هەولێر، هەڵبژاردەی پۆرتوگال دوایین یاریی دۆستانەی خۆی پێش دەستپێکردنی یۆرۆ ئەنجامدەدات و لە نێو یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئێرلەندا دەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: بڕیارە لە یارییەکەی ئەمشەو، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەفسانەی تۆپی پێی پۆرتوگالی بە شێوەیەکی سەرەکی بەشداری بکات، ئەوەش دوای ئەوەی لە یارییە دۆستانەکەی بەرامبەر هەڵبژاردەی کرواتیا، لەسەر کورسی یەدەگ دانیشتبوو و یارییەکەی ئەنجام نەدا.
بۆچی گرنگە: ڕۆبێرتۆ مارتینێزی ڕاهێنەر، رایگەیاندووە کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یاریزانێکی گرنگی هەڵبژاردەی پۆرتوگال دەبێت لە یۆرۆ و تەمەن کاریگەری لە یاریزانەکە نەکردووە، بەڵام میدیاکانی پۆرتوگال ئاماژە بەوە دەدەن کە ڕۆڵی کریستیانۆ لە هەڵبژاردەکەیا سنووردارە و لە یۆرۆ لەسەر کورسی یەدەگ دەبێت.
زانیاریی زیاتر: ڕۆناڵدۆ، گۆڵکاری مێژوویی پۆرتوگالە و هیچ یاریزانێک هێندەی ئەو لە یارییە نێودەوڵەتییەکاندا گۆڵی تۆمار نەکردووە، کریستیانۆ لەگەڵ پۆرتوگالدا 206 یاریی ئەنجامداوە و توانیویەتی 128 گۆڵ تۆمار بکات.
باکگراوند: پۆرتوگال، لە یۆرۆدا لە کۆمەڵەی شەشەمدا یاریی دەکات و ڕووبەڕووی هەڵبژاردەکانی جیۆرجیا، تورکیا و چیک دەبێتەوە، پۆرتوگال پێشتر لە ساڵی 2016 توانیان نازناوەی یۆرۆ بەدەستبهێنن، ئەمساڵیش خەونی ڕۆناڵدۆ و پۆرتوگالییەکانە کە بۆ دووەمجار لە مێژوودا ببن بە پاڵەوانی کیشوەری ئەوروپا.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.