یانەی هەولێر بڕیارێكی لە بەرژەوەندی هاندەران دا

یانەی هەولێر بڕیارێكی لە بەرژەوەندی هاندەران دا

وێنەی یاریگەی هەولێر

9 حوزەیران
ناوخۆ


ئاڤا سپۆرت


یانەی هەولێر بڕیاریدا بۆ یارییەكانی داهاتووی و ئامادەبوونی هاندەران لە یاریگەی فڕەنسۆ هەریری بڕیارێكی لەبەرژەوەندی هاندەران دەركرد.


وێنە گەورەكە: دەستەی كارگێڕی یانەی هەولێر بڕیاریدا لە یارییەكانی داهاتووی یانەی هەولێر سەرجەم یارییەكان بەخۆڕایی دەبێت و هیچ بلیتێك نافرۆشرێت.


ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: جەلال پەرێشان جێگری سەرۆكی یانەی هەولێر، بە ئاڤا سپۆرتی ڕاگەیاند، كە هەرچەندە كێشەی داراییان هەیە و ناتوانن بە ئاسانی داهات كۆبكەنەوە، بەڵام بۆ بەرژەوەندی یانەكە و خەڵكی هەولێر ئەم بڕیارەمانداوە.

باكگراوند: یانەی هەولێر 4 یاریی لە یاریگەی خۆی، لە خولی ئەستێرەكانی عێراقدا ماوە.