یاریزانێكی بەرشەلۆنە ترسی خۆی لەهاتنی ئمباپێ ڕاگەیاند

یاریزانێكی بەرشەلۆنە ترسی خۆی لەهاتنی ئمباپێ ڕاگەیاند

وێنەی كۆندێ

9 حوزەیران
جیهان


ئاڤا سپۆرت


كۆندێی فەرەنسی و بەرگریكاری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەسەر هاتنی ئمباپێ بۆ یانەی ركابەری لەمێژینەیان كە یانەی ریاڵ مەدریدە بۆچوونی خۆی ڕاگەیاند.


ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: كۆندێ بۆ رۆژنامەی لۆبارزیانی فەرەنسی ڕایگەیاندووە، كە ڕاگرتنی ئمباپێ لە كاتی یارییەكاندا ئاسان نییە و بە كۆمەڵ نەبێت ناتوانێت بیوەستێنیت.


لە لایەكی دیكەوە: كۆندۆ ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە پێشووتر لە یارییەكانی بەرامبەر پاریس یاریی لە دژی كیلیان كردووە، بە ئاسانی ناتوانی ڕایبگریت، چونكە ئەو یاریزانێكی خێرایە و بەتوانایە.


باكگراوند: كیلیان ئمباپێ ئەم هاوینە بە فەرمی پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیەوە كردووە.