ئمباپێ تووشی پێكان هات

ئمباپێ تووشی پێكان هات

وێنەی یاریزانانی فەرەنسا

9 حوزەیران
جیهان


ئاڤا سپۆرت


كیلیان ئمباپێی فەرەنسی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی تووشی پێكان هاتووە، بەو هۆیەوە چەند ڕۆژێكە بەشداریی مەشقەكانی هەڵبژادەی كەڵەشێرەكانی نەكردووە.


ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ڕۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی بڵاویكردووەتەوە كە ئمباپێ پێكانی لە ئەژنۆی هەیە، بەو هۆیەوە بەشداریی یارییەكەی بەرامبەر هەڵبژاردەی كەنەدا ناكات، كە بڕیارە ڕۆژی یەكشەممە بەڕێوەبچێت.


زانیاریی زیاتر: ئمباپێ لە یارییە دۆستانەكەی هەڵبژاردەی فەرەنسا بەهۆی بەركەوتنێك لە ئەژنۆی ئازاری لە ئەژنۆی هەیە.


باكگراوند: هەڵبژاردەی فەرەنسا لە یۆرۆی ئەمساڵ لە كۆمەڵەیەكی ئاگرینە و لەگەڵ هەڵبژاردەكانی هۆڵەنجا و نەمسا و پۆڵەندا یاریدەكات.