هەڵبژاردەکان بۆتۆ
زیدان ئامۆژگاری ئمباپێ دەكات
شەیری بکە لە:

وێنەی ڕاهێنەر زیدان
ئاڤا سپۆرت
زەینەدین زیدانی فەرەنسی، ئەفسانە و ڕاهێنەری پێشووی ریاڵ مەدرید، پەیامێکی گرنگ و کاریگەری بۆ کیلیان ئێمباپێ نارد.
ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: زیدان لە لێدوانێکی بۆ تۆڕی تێلیفۆتی فەرەنسی گوتی، ئمباپێ ئێستا لە شوێنی گونجاوی خۆیەتی، بە بۆچوونی من لە ریاڵ مەدرید مێژوو دروستدەکات و پێش هەمووان دەکەوێت.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژی دووشەممە 2024/06/03 یانەی ریاڵ مەدرید بە فەرمی گواستنەوەی کیلیان ئمباپێی لە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسییەوە بۆ ماوەی پێنج وەرز و بە خۆڕایی ڕاگەیاند.
باكگراوند: ئێمباپێ شیرینی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید 100 ملیۆن یۆرۆیە و ساڵانە 15 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، کە نزیکە لەو بڕە پارەیەی ڤینیسیۆس و بێلینگهام لە یانەکە وەری دەگرن.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.