نەورۆز لە بەغداد بەدەستی بەتاڵ گەڕایەوە

نەورۆز لە بەغداد بەدەستی بەتاڵ گەڕایەوە

وێنەی یاریزانانی تەڵەبە و نەورۆز

9 حوزەیران
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت

یانەی نەورۆز یارییە دواخراوەكەی بەرامبەر بە یانەی تەڵەبە دۆڕاند، كە لە یاریگەی گەل لە شاری بەغداد بەڕێوەچوو.

 

وێنە گەورەكە: لە نیوەی یەكەمی یارییەكە و لە خولەكی 6 یاریزانی یانەی تەڵەبە كەرار محەممەد گۆڵی یەكەمی یانەی تەڵەبەی تۆماركرد، نەورۆز هەوڵی ڕاستكردنەوەی ئەنجامەكەی دەدا، بەڵام سەركەوتوو نەبوو.


لە لایەكی دیكەوە: لە نیوەی دووەم یاریزانانی نەورۆز هێرشەكانیان بۆ سەر گۆڵی تەڵەبە چڕكردبووە، بەڵام بەرگریكارانی تەڵەبە و دلۆڤان مەهدی گۆڵپارێز بەرپەرچی سەرجەم هێرشەكانی كوڕانی نزار مەحرووسیان دەدایەوە، یاریی بە ئەنجامی (1-0) لەبەرژەوەندی تەڵەبە كۆتاییهات. 


باكگراوند: یانەی نەورۆز بەم دۆڕانە بە 48 خاڵ لە خانەی حەوتەم مایەوە، تەڵەبەش بە 45 خاڵ هاتە خانەی هەشتەم.