هەڵبژاردەکان بۆتۆ
یوئێن بووە براوەی پاڵەوانێتی دیبلۆماتیك
شەیری بکە لە:

وێنەی تیمی براوە
ئاڤا سپۆرت
نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەگەڵ کونسوڵخانەی ئوردن گەیشتنە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتیی دیپلۆماتیک و لە كۆتایی یوئێن بووە پاڵەوان و نازناوەكەی لە ئوردن بردەوە.
وێنە گەورەكە: پاڵەوانێتیی دیپلۆماتیک یەکەمجارە بە دەستپێشخەریی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت، پاڵەوانێتییەكەش بەسەركەتووی كۆتاییهات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە پاڵەوانێتی یەکەمدا 26 نوێنەرایەتی وڵاتان و کونسوڵخانە بەشداربوون و یارییەکان لەنێو یاریگەی کۆلیژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێوەدەچن، بەسەر چەند كۆمەڵەیەك دابەشكرابوون، بەشێوازی دوو دۆڕان یارییەكانی بەڕێوەدەچوون.
زایناریی زیاتر: تیمی یۆئێن لە قۆناغی پێشكۆتایی توانی بە ئەنجامی (8-1) لە تیمی ئێران بباتەوە و وەك تیپی یەكەم بۆ یاریی كۆتایی سەربكەوێت.
باكگراوند: لە یاریی كۆتایی هەردوو تیمی یوئێن و ئوردن ڕووبەڕووی یەكتربوونەوە، لە ركابەرییەكی بەهێز و سەختدا تیمی یوئێن بە ئەنجامی (4-3) یارییەكەی بردەوە و بووە پاڵەوانی یەكەم پاڵەوانێتی دیبلۆماتیكی هەرێمی كوردستان.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.