هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ئیسپانیا گۆڵبارانی ئێرلەندای باکوری کرد
شەیری بکە لە:

ئاهەنگگێرانی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا
ئاڤا سپۆرت
هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە نێو یاریگای خۆیدا توانی هەڵبژاردەی ئێرلەندای باکور گۆڵ باران بکات و بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێک یارییەکەی لێبردەوە.
وێنە گەورەکە: هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە دوایین یاریی دۆستانە پێش دەستپێکی جامی یۆرۆ، توانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات و پێنج گۆڵی لە ئیرلەندای باکور تۆمارکرد، لە یارییەکەشدا ئاستێکی تاکتیکی بەهێزیان نیشاندا و یاریزانە لاوەکان لەو یارییەدا درەوشانەوە.
ژمارەکان وا دەڵێن: لە یارییەکەدا پێدری توانی دوو گۆڵ تۆماربکات و لامین یاماڵی هاوتیمی توانی دوو ئاسیست بدات بە هاوڕێکانی، هاوکات ئەلڤارۆ مۆراتا، میکێل ئۆیارزابال و فابیان ڕویز توانیان لە یارییەکە یەکی یەک گۆڵ تۆمار بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیسپانیا لە جامی یۆرۆ کەوتووەتە کۆمەڵەی دووەم و تیایا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەکانی ئەلبانیا، کرواتیا و ئیتاڵیا دەبێتەوە

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.