مان سیتی گرێبەستی یاریزانێكی نوێكردەوە

مان سیتی گرێبەستی یاریزانێكی نوێكردەوە

وێنەی گۆڵپارێزی مان سیتی

8 حوزەیران
جیهان

ئاڤا سپۆرت


یانەی مان سیتی نوێكردنەوەی گرێبەستی گۆڵپارێز ستیڤان ئۆرتیگا مۆرینۆی بۆ ماویەكی دیكە ڕاگەیاند.


وێنە گەورەكە: ئۆرتیگا لەگەڵ شین پۆشەكانی مانچێستەر تا ساڵێكی دیكە دەمێنێتەوە، كە پێگەی یانكە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی تا كۆتایی 2026 ڕاگەیاند.


ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ئۆرتیگا رایگەیاند كە بەهۆی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ مان سیتی زۆر دڵخۆشە، چونكە ئەو یانەیە هەموو شتێك بۆ یاریزانەكانی دابین دەكات، تا یاریزانەكە خۆشترین كات لە یانەكە بەسەر ببات.


باكگراوند: ئۆرتێگا لەوتەی ساڵی 2022 پەیوەندی بە یانەی مان سیتیەوە كردووە، تا ئێستا بەشداری 34 یاریی كردووە و 2 نازناوی پرێمەرلیگی بردووەتەوە.