ئەڵمانیا لە یۆنانی بردەوە

ئەڵمانیا لە یۆنانی بردەوە

وێنەی یاریزانانی ئەڵمانیا

8 حوزەیران
جیهان


ئاڤا سپۆرت


هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی یارییەكی ئامادەكاریی و دۆستانەدا توانی لە هەڵبژاردەی یۆنان بباتەوە، كە بۆ یۆرۆی 2024 ئامادەكاریی دەكات.


وێنە گەورەكە: هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە ئەنجامی (2-1) لە هەڵبژادەی یۆنانی بردەوە، ئەڵمانیای میواندار لە كۆمەڵەی یەكەمی یۆرۆ دژی هەڵبژاردەكانی سكۆتلوندا و نەمسا و سویسرا یاریدەكات.


لە لایەكی دیكەوە: لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا هەڵبژاردەی یۆنان باشتر دەردەكەوتن و لە رێگەی یاریزان ماسۆراس لە خولەكی 33 گۆڵی یەكەمیان تۆماركرد، ئەڵمانی خاوەن ماڵیش هەوڵی یەكسانكردنەوەی ئەنجامەكەی دەدا، بەڵام لە ڕاستكردنەوەی ئەنجامەكە سەركەوتوونەبوون.


زانیاریی زیاتر: لە نیوەی دووەمدا گای هافێرتز فریایی ئەڵمانیا كەوت و لە خولەكی 55 گۆڵی بەرامبەری تۆماكردەوە، ئەڵمانیەكان بەدوای بردنەوەدا دەگەڕان، تا لە خولەكی 88 كرووس گۆڵی دووەم بردنەوەی تۆماركرد.
باكگرتوند: بڕیارە رۆژی 14 ئەم مانگە پاڵەوانێتی یۆرۆ بۆ هەڵبژاردەكانی ئەم كیشوەرە بەڕێوەبچێت، رۆژی 14 تەمووز كۆتایی بێت.