بەرشەلۆنە هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەیەكی لیڤەركوزن دەدات

بەرشەلۆنە هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەیەكی لیڤەركوزن دەدات

وێنەی یاریزانانی بایەر لیڤەركوزن

8 حوزەیران
جیهان


ئاڤا سپۆرت


یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی خەون بە گواستنەوەی یاریزانێكی یانەی بایرە لیڤەر كوزنی ئەڵمانیەوە دەبینێت و دەیەوێت لەم گواستنەوەی هاوینەدا بۆ یانەكەی پەلكێشی بكات.


ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ڕاپۆرتە رۆژنامەوانییەكان بڵاوینكردووەتەوە، كە بەرشەلۆنە هەوڵدەدات یاریزان فلۆریان فیرتز بۆ ڕیزەكانی بگوازێتەوە، لە ئێستاشدا هەوڵی كۆكردنەوەی و دابیكردنی ئەوە پارەیە دەدات، كە یاریزانەكە پێویستیەتی.


لە لایەكی دیكەوە: ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە دیكۆی بەڕێوەبەڕی كارەكانی یانەی بەرشەلۆنە ماوەیەكە چاودێری ئەم یاریزانە دەكات و پلانی یانەكەی ئامادەكردووە تا بیگوازنەوە.


زانیاریی زیاتر: بەرشەلۆنە ئەم گرێبەستەی بە ئاسانی بۆ ناچێتە سەر چونكە یانەكانی ریاڵ مەدرید و مان سیتی و پاریس سان جێرمان هەوڵی گرێبەستكردن لەگەڵ ئەم یاریزانە دەدەن.