هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ئیسپانیا ڕووبەڕووی ئێرلەندای باكوور دەبێتەوە
شەیری بکە لە:

یاریزانانی ئیسپانیا
ئاڤا سپۆرت
هەڵبژاردەی ئیسپانیا خۆی بۆ یۆرۆ ئامادەدەكات، لە چوارچێوەی یارییەكی دۆستانەدا، هەڵبژاردەی ئیسپانیا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئێرلەندای باكوور دەبێتەوە، یارییەكە كاتژمێر 10:30 شەو بەڕێوەدەچێت.
وێنە گەورەكە: ئیسپانیا بە ڕاهێنەرایەتی لویس دی لافوێنتی، ئامادەكاریی بۆ یۆرۆی 2024ـی ئەڵمانیا دەكات، ئەوان خەونی ئەوەیان هەیە وەك ساڵانی 2008 و 2012 ببنە پاڵەوانی یۆرۆ و جارێكی دیکە نازناوەكە ببنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە كۆمەڵەیەكی ئاگرین یاریی دەكات، كە هەر یەك لە هەڵبژاردەكانی ئیتاڵیا و كرواتیا و ئەلبانیای لەگەڵە، بۆیە ئەركی زەحمەتە و ئاسان نییە.
باكگراوند: هەڵبژاردەی ئیسپانیا یەكەم یاریی خۆی لە جامی یۆرۆی ئەمساڵدا لە 15ـی ئەم مانگە كاتژمێ 7:00 بەرامبەر كرواتیا ئەنجام دەدات.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.