هەولێر بە كارەبا دۆڕا

هەولێر بە كارەبا دۆڕا

وێنەی پێكهاتەی هەولێر

8 حوزەیران
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت


یانەی هەولێر، لە چوارچێوەی یارییەكانی خولی ئەستێرەكانی عێراق و لە گەڕ 22ـی دواخراوی خولەكە، لە یاریگەی زەورا بووە میوانی یانەی كارەبا و یارییەكەشی بە ئەنجامی (3-1) دۆڕاند.


وێنە گەورەكە: لە سەرەتایی نیوەی یەكەمی یارییەكەدا كارەبا باشتر دەركەوتن و لە ڕێگەی لێدانی سزاوە، مەحمود خەلیل و لە خولەكی 7 گۆڵی پێشەكەوتنی بۆ كارەبا تۆماركرد، یاریزانانی هەولێر هەوڵی ڕاستكردنەوەی ئەنجامەكەیان دەدا، بەڵام لە خولەكی 18 یارییەكە ئەمیر فەیسەڵی ناوەڕاستكاری یانەی میواندار بە لێدانێكی موشەكی گۆڵی دووەمی كارەبای تۆماركرد.


لە لایەكی دیكەوە: لە نیوەی دووەمدا یاریزانانی هەولێر بە گوڕ و تینەوە گەڕانەوە نێو یاریگە، تا ئەنجامی یارییەكە یەكسان بكەنەوە، لە خولەكی 58 بەرگریكارێكی یانەی كارەبا بە  كارتی سوور كرایە دەرەوە، هەولێر لە خولەكی 91 یارییەكە لە ڕێگای لێدانی سزاوە، كە محەمەد قاسم جێبەجێیكرد گۆڵی یەكەمی خۆی لە یارییەكە تۆماركرد، بەڵام لە خولەكی 99 و كۆتاییدا ئیڤان خالید بە سوودبینین لە تۆپێكی جێگیردا گۆڵی سێیەم و سەركەوتنی كارەبای تۆماركرد.


باكگراوند: هەولێر بەم دۆڕانە كۆی خاڵەكانی لە 32 خاڵ مایەوە و لە خانەی پازدەیەم دێت، یارییەكی دواخراویشی بەرامبەر تەڵەبە ماوە، كە ڕۆژی هەینی داهاتوو لە یاریگەی فرەنسۆ هەریری بەڕێوەدەچێت، یانەی كارەباش كۆی خاڵەكانی گەیاندە، 37 خاڵ و لە خانەی دوازدەیەمی ڕیزبەندییەكە دێت.