عێراق لە ئیندۆنیزیای بردەوە

عێراق لە ئیندۆنیزیای بردەوە

وێنەی یاریزانانی عێراق

6 حوزەیران
ناوخۆ


ئاڤا سپۆرت


هەڵبژاردەی عێراق، توانی لە گەڕی پێنجەمی یارییەكانی پاڵاوتنی كیشوەری ئاسیا بۆ جامی جیهانی لەنێو یاریگە و خاكی ئیندۆنیزیا لە هەڵبژاردەی خانەخوێی بباتەوە و بە 3 خاڵ بگەڕێتەوە.


وێنە گەورەكە: لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا ئاستی هەردوولا لەیەكەوە نزیك بوو، بەڵام عێراق بە جولەی یاریزانە خێراكانی دەیتوانی هێرش بكاتەسەر ئیندۆنیزیا و هەوڵی گۆڵكردن بدات، بەڵام سەرجەم هێرشەكانیان بێئاكام بوو.


لە لایەكی دیكەوە: لە نیوەی دووەم یاریزانانی عێراق خۆیان ڕێكخستەوە و لە خولەكی 54 ئەیمەن حوسێن لە لە ڕێگەی لێدانی سزاوە گۆڵی یەكەمی بۆ عێراق تۆماركرد، هێندەی نەبرد لە خولەكی 59 جۆردی ئاماتی بەرگریكاری ئیندۆنیزیا بە كارتی سوور كرایەدەرەوە و ئەركی عێراق ئاسانتر بوو، تا لە خولەكی 74 دا ئەیمەن لێدانێكی دیكەی سزای جێبەجێكرد، بەڵام گۆڵی تۆمارنەكرد.


زانیاریی زیاتر: لە خولەكی 88 لە هەڵەیەكی گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی خانەخوێ، عێراق لە ڕێگەی عەلی جاسمەوە گۆڵی دووەم و دڵنیایی تۆماركرد، بە ئەنجامی (2-0) یارییەكەیان لە ئیندۆنیزیا بردەوە.


باكگراوند: هەڵبژاردەی عێراق بەم بردنەوەیە لە كۆمەڵەكەی خۆی سەرجەم یارییەكانی بردووەتەوە و خاوەنی 15 خاڵە و بە پلەی یەكەم بۆ قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتییەكە سەركەوتووە.