هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ئەڵمانیا ڕووبەڕووی یۆنان دەبێتەوە
شەیری بکە لە:

وێنەی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا
ئاڤا سپۆرت
هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بۆ ئامادەكاریی یارییەكانی پاڵەوانێتی ئەوروپا كە خۆی میوانداریی دەكات، لە یارییەكی دۆستانەدا سبەی شەو ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی یۆنان دەبێتەوە، یارییەكەش كاتژمێر(9:45) خولەكی شەو بەڕێوەدەچێت.
وێنە گەورەكە: ئەڵمانیا كە دوای تەنها 8 ڕۆژیتر میوانداریی یەكێك لە گەورەترین پاڵەوانێتییەكانی تۆپی پێ لە جیهاندا دەكات، لە ئێستادا ئامادەكاریی بۆ دەكات، تا ئەنجامێكی باش لەنێو خاك و جەماوەری خۆی بەدەستبهێنێت، 3 ڕۆژ بەر لە ئێستەش یارییەكی دۆستانەی بەرامبەر ئۆكرانیا ئەنجامدا و بەبێ گۆڵ یەكسانبوون.
زانیاریی زیاتر: ئەڵمانیا لە تاقیكردنەوەیەكی دیكەدا سبەی یاریی لەگەڵ یۆنان دەكات، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە پاڵەوانـێتی یۆرۆدا لە كۆمەڵەی یەكەمە و هاوشانی هەڵبژاردەكانی (هەنگاریا و سكۆتلەندا و سویسرا) یاریدەكات.
باكگراوند: هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لەوەتەی ساڵی 1996ـەوە نەیتوانیوە ئەم جامە بباتەوە، كە ئەو كات بە 2 گۆڵی یاریزان بێرهۆف لە یارییەكی دراماتیكدا، لە خولەكەكانی كۆتایی ڕیمۆنتادایان بەسەر هەڵبژاردەی چیك دا كرد و بە (2-1) یارییەكەیان بردەوە، بۆ سێیەم جار بوونە پاڵەوانی یۆرۆ.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.