هەڵبژاردەکان بۆتۆ
نەورۆز یاریی لەگەڵ تەڵەبە دەكات
شەیری بکە لە:

وێنەی پێكهاتەی نەورۆز
ئاڤا سپۆرت
یانەی نەورۆز، لە چوارچێوەی یارییەكانی خولی ئەستێرەكانی عێراق و لە یارییەكی دواخراوی گەڕی 23ــەیەم ڕۆژی شەممە، لە یاریگەی شەعب كاتژمێ(6:00) ڕووبەڕووی یانەی تەڵەبە دەبێتەوە.
وێنە گەورەكە: یانەی نەورۆز بە ڕاهێنەرایەتی نزار مەحروس، لە دۆخێكی باشدان، لە دوایین یارییدا توانی بە ئەنجامی(4-2) لە یانەی قوەجەوییە بباتەوە، كە جەویە بەربژێر و ڕكابەرێكی بەهێزە بۆ بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی خولەكە، بەڵام بەم ئەنجامە جەوییەی تووشی كێشە و بەربەستی زۆر كردووە.
زانیاریی زیاتر: نەورۆز سەرجەم یاریزانەكانی بۆ ئەم یارییە ئامادەن، تەنها گۆڵپارێز ئەحمەد رەحیم نەبێت، كە نەشتەرگەری لە ئەژنۆی بۆ كراوە و تا كۆتایی وەرز دادەبڕێت.
باكگراوند: نەورۆز دوای ئەنجامدانی 31 یاریی لە خولەكە خاوەنی 48 خاڵە و لە خانەی حەوتەمی ڕیزبەندی دێت، یانەی تەڵەبەی ڕكابەریشی بە 42 خاڵ لە خانەی نۆیەمی ڕیزبەندییەكە دێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.