هەڵبژاردەکان بۆتۆ
هەولێر ڕووبەڕووی كارەبا دەبێتەوە
شەیری بکە لە:

وێنەی یاریزانانی هەولێر
ئاڤا سپۆرت
سبەی هەولێر لە یارییەكی دواخراوی گەڕی 22ـی خولی ئەستێرەكانی عێڕاق لە شاری بەغدا دەبێتە میوانی یانەی كارەبا، یارییەكە كاتژمێر(6:00) لە یاریگەی مەدینە بەڕێوەدەچێت.
وێنە گەورەكە: یانەی هەولێر بە ڕاهێنەرایەتی سەمیر بابۆ، خۆیان بۆ ئەم یارییە ئامادەكردووە، سەرجەم یاریزانەكانی هەولێر ئامادەن، تەنها یاریزانان( ئاداما باولی و هەڵۆ فایەق و ئەحمەد مەكەنزی و محەممەد موحسین، ئاكام هاشم) ناتوانن بەشداری لەم یارییە بكەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەولێر لەگەڵ سەمیر بابۆ ئاستی تا ڕادەیەك بەرزبووەتەوە، بەڵام تا ئێستا مانەوەی لە خولی ئەستێرەكانی عێراق مسۆگەر نەكردووە، هەولێر پێویستە لەم دوو یارییە دواخراوەی بە لایەنی كەم 4 خاڵ دەستەبەر بكات تا مانەوە لە خولەكە مسۆگەر بكات.
باكگراوند: هەولێر دوای ئەنجامدانی 30 یاریی خاوەنی 32 خاڵە و لە خانەی لە خانەی پازدەیەمی ڕیزبەندییەكە دێت، یانەی كارەباش بە ڕاهێنەرایەتی لوئەی سەڵاح كە ڕاهێنەر و یاریزانی پێشووی یانەی هەولێر 34 خاڵیان هەیە و لە خانەی دوازدەیەمی ڕیزبەندییەكە دێن.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.