هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ڕیڤەرپلەیت بردنەوەیەكی گرنگی تۆماركرد
شەیری بکە لە:

وێنەی یاریزانانی ڕیڤەرپلەیت
ئاڤا سپۆرت
یانەی ریڤەرپلەیت، لە یارییەکانی گەڕی چوارەمی خولی نایابی ئەرجەنتین، توانی لە نێو یاریگا و هاندەرانی خۆیدا بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی تیگرێ بباتەوە.
وێنە گەوەركە: ڕڤەر پلەیت، هەر لە سەرەتاوە جڵەوی یارییەکەی گرتە دەست و یارییەکی هێرشبەری دەستپێکرد، ئەوەشبوو لە خولەکی 13، میگێل بۆرخا لە رێگەی لێدانی سزاوە گۆڵی یەکەمی ڕیڤەری تۆمارکرد، بەڵام پێش فیکەی کۆتایی ناوبژیوان، گۆنزالۆ مارۆنی بە لێدانێکی سزا ئەنجامەکەی بۆ یانەی تیگرێ یەکسانکردەوە.
لە لایەكی دیكەوە: لە گێمی دووەمدا، یانەی ڕیڤەر پلەیت جارێکی دیکە ئاستی نایابی خۆی نیشاندایەوە، میگێل بۆرخاش جارێکی دیکە دەرکەوتەوە و لە خولەکی 53 گۆڵی دووەمی ڕیڤەری تۆمارکرد، دواتریش لە خولەکی 59، بۆرخا بە لێدانێکی سزای دیکە توانی گۆڵی سێیەمی یانەکەی و هاتریکی خۆی تۆماربکات.
باكگراوند: بەو برندەوەیەش، ڕیڤەر پلەیت کۆی خاڵەکانی گەیاندە 9 خاڵ و هاتە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی خولەکە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.