بۆكا جونیۆرز دووچاری شکستێکی دیکە هات
شەیری بکە لە:

وێنەی یارییەكەی بۆكا
ئاڤا سپۆرت
یانەی ئەتلەتیكۆ پلاتێنسی، لە یارییەکانی گەڕی چوارەمی خولی ئەرجەنتینی، یانەی ئەتلەتیکۆ پلاتێنسی، یانەی بۆكای وڵاتەکەی شۆککرد و توانی لە نێو یاریگای خۆیدا، بە ئەنجامی گۆلێکی بێوەڵام لە یانەی بۆکا جونیۆرز بباتەوە.
وێنە گەورەكە: لە دەستپێکی یارییەکەدا، یانەی بۆکا جونیۆرز ئاستێکی باشی نیشاندا و توانی کۆنترۆڵی یارییەکە بکات، بەڵام کوڕانی ''لا بۆکا'' سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی هیچ گۆڵێک و گێمی یەکەمی یارییەکە بە بێ گۆڵ و بە یەکسانی کۆتایی هات.
لە لایەكی دیكەوە: لە گێمی دووەمدا، یارییەکە پێچەوانە بووەوە و ئەتلەتیکۆ پلاتێنسی توانی یارییەکە بەسەر بۆکادا هەڵبگێڕیتەوە، ئەوەشبوو لە خولەکی 67، ماتیۆ پێلێگرینۆ توانی گۆڵی یەکەمی یارییەکە تۆماربکات و یارییەکەش بەو تەنیا گۆڵە کۆتایی هات.
باكگراوند: بۆکا جونیەرز ماوەی دوو وەرزە بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت، لەم وەزەشدا لە کۆی ئەنجامدانی چوار یاریی، تەنیا چوار خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پلەی 18یەمی ڕیزبەندی خولەکە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.