هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ئینگڵتەڕا ڕووبەڕووی بۆسنیا دەبێتەوە
شەیری بکە لە:

وێنەی پێكهاتەی ئینگڵتەڕا
ئاڤا سپۆرت
هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا، ئەمشەو کاتژمێر 9:45 بە کاتی هەولێر، وەک یارییەکی خۆ ئامادەکردن بۆ یۆرۆ، لە نێو یاریگای سانت جەیمس پارکی یانەی نیوکاسڵ، میوانداری هەڵبژاردەی بۆسنیا دەکات.
وێنە گەورەكە: تەنیا 11 ڕۆژ ماوە بۆ دەستپێکردنی یۆرۆی 2024 کە لە ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت، بۆ ئەو مەبەستەش هەڵبژاردە بەشداربووەکان، بە مەبەستی خۆ ئامادەکردن بۆ پاڵەوانییەتییەکە، چەند یارییەکی دۆستانە ئەنجام دەدەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئینگلتەرا، کە لە یۆرۆدا لە کۆمەڵەی سێیەمدایە و ڕووبەڕوو هەڵبژاردەکانی دانیمارک، سربیا و سلۆڤینیا دەبێتەوە، ئەمشەو یەکەم یاریی دۆستانە بۆ خۆ ئامدەکردن ئەنجام دەدات و پێدەچێت گاریس ساوسگەیتی ڕاهێنەر، چەند یاریزانێکی نوێ لە یاریگادا تاقیبکاتەوە.
زانیاریی زیاتر: بۆ هەمان مەبەست و لە یارییەکی دۆستانەی دیکەدا، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە نێو یاریگای نونێمبێرگ میوانداری هەڵبژاردەی ئۆکرانیا دەکات، یارییەکەش لە هەمان کاتی یارییەکی ئینگلتەرا بەڕێوەدەچێت.
باكگراوند: هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، میوانداری یۆرۆی ئەمساڵ دەکات، بەڵام لە چەند ساڵی ڕابردوودا هەڵبژاردەکە ئاستێکی خراپی هەبووە و هاندەران گوشارێکی زۆر لە ڕاهێنەر و یاریزانان دەکەن بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامێکی باشتر وەک لە ئەنجامەکانی پێشوو.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.