هەڵبژاردەکان بۆتۆ
سكالۆنی لەگەڵ ئەرجەنتین بەردەوامدەبێت
شەیری بکە لە:

وێنەی ڕاهێنەر سكالۆنی
ئاڤا سپۆرت
لیۆنێل سکالۆنی، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، ڕایگەیاند کە نیازی جێهێشتنی هەڵبژاردەکەی نییە و دەیەوێت تاوەکو ماوەیەکی زۆڕ ڕاهێنەرەیاەتی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بکات.
ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: سکالۆنی لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، کە ئەو نیازی مانەوەی هەیە و زۆر بە باشێ خۆی تەرخان کردووە بۆ ئەرکی کە ئەو نیازی مانەوەی هەیە لە هەڵبژاردەکە تاوەکو ئەو ڕۆژەی کلاودیۆ تاپیا، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئەرجەنتین بڕیاری دەرکردنی بدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەم مانگەدا یارییەکانی کۆپا ئەمریکا دەستپێدەکات و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین هەوڵی پارێزگاری لە نازناوەکە دەدات، بۆ ئەو مەبەستەش سکالۆنی ڕایگەیاند کە مێسی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پەیوەندی بە مەشق و ڕاهێنانەکانی هەڵبژاردەی تانگۆ دەکات و بە باشترین شێوە خۆیان بۆ کۆپا ئەمریکا ئامادە دەکەن.
باكگراوند: سکالۆنی لە ساڵی 2018 ئەرکی ڕاهێنەرایەتی ئەرجەنتینی گرتە ئەستۆ، لەو ساتەوە 68 یاریی لەگەڵ هەڵبژاردەکەدا ئەنجامداوە، توانیویەتی 50 بردنەوە و 12 یەکسانبوون و شەش شکست دەستەبەر بکات، هەروەها توانیویەتی سێ نازناو بۆ هەڵبژاردەکە بەدەستبهێنێت، کە دوایینیان مۆندیالی قەتەر بوو.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.