ئمباپێ بووە یاریزانی ریاڵ مەدرید

ئمباپێ بووە یاریزانی ریاڵ مەدرید

وێنەی یاریزان ئیمباپێ

3 حوزەیران
جیهان

ئاڤا سپۆرت


کیلیان ئمباپێ بۆ ریال مەدرید بە شێوەیەکی گشتی یەکلا بووەتەوە و تەنیا چاوەڕوانی ڕاگەیاندنی فەرمی دەکرێت. 


ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: فابریزیۆ ڕۆمان، ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی ڕایگەیاند، کیلیان ئمباپێ و ریاڵ مەدرید گەیشتوون بە ڕێککەوتن و یانە شاهانەکەی ئیسپانیا زۆری نەماوە بۆ ئەوەی گرێبەستی ئەستێرەکەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا ڕابگەیەنێت. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئمباپێ، هێشتا وادەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرماندا کۆتایی نەهاتووە، بەڵام لە ڕۆژی 30ی ئەم مانگە گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و دەتوانێت بە شێوەیەکی فەرمی و خۆڕایی بچێتە یانەیەکی دیکە. 


زانیاریی زیاتر: لە ئێستادا ئمباپێ واژۆی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریاڵ مەدریدا کردووە، یاریزانەکە چاوەڕوانە لە ڕۆژی 1ی مانگی داهاتوو، بازاڕی گواستنەوەی لالیگا بکرێتەوە و ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە بکات.


باكگراوند: گرێبەستی ئمباپێ لەسەر ریاڵ مەدرید خۆڕایی ناکەوێت، کیلیان تاوەکو 2029 گرێبەستی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید دەبێت و بۆ هەر وەرزێکیش بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، هەروەها تەنیا بۆ واژۆ کردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ مەدرید، ئمباپێ 150 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، کە یانەکە دەبێت لە ماوەی پێنج ساڵدا ئەو بڕی پارەیە بدات بدات بە یاریزانەکە.