هەڵبژاردەکان بۆتۆ
یاریگەی هەولێر نۆژەندەكرێـەوە
شەیری بکە لە:

وێنەی یاریگەی هەولێر
ئاڤا نیوز
سەرۆكوەزیران بارزانی بڕیاری خەرجكردنی پارەی بۆ نۆژەنكردنەوەی یاریگەی هەولێر دەكرد، لە ساڵڕۆژی شەهیدکردنی فرانسۆ هەریری، ئومێد خۆشناو لەگەڵ ئەندامانی دەستەی کارگێڕیی یانەی هەولێر، سەردانی یاریگەکەی کرد و بڕیاری گۆڕینی چیمەنەکەی دا، ئەمڕۆ سەرۆكوەزیرانی بڕیاری دابینكردنی پارەكەی دەركرد.
وێنە گەورەکە: هاندەرانی یانەی هەولێر لەپاڵ باشترکردنی ئەنجامی یانەکە و هێنانی یاریزانی پیشەگەر، داوا دەکەن یاریگەی یانەکە نۆژەنبکرێتەوە. لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بەهۆی بارانی بەخوڕەوە چیمەنی یاریگەکە تێکچووە.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە ساڵڕۆژی شەهیدکردنی فرانسۆ هەریری ڕایگەیاند: "وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ هاندەران، وەرزشدۆستان و ڕێزگرتن لەو کەسەی جێپەنجەیان لە هەموو بوارەکان دیارە بەتایبەت بواری وەرزشی، بڕیاردرا لەمڕۆوە دەست بە نۆژەنکردنەوەی یاریگاکە و گۆڕینی چیمەنەکەی بکرێت".
زانیاریی زیاتر: ساڵی 2001 نێوی ئەم یاریگەیە لە یاریگەی هەولێرەوە بۆ یاریگەی فرەنسۆ هەریری گۆڕدرا، یاریگایەکی نێودەوڵەتییە 40 ھەزار ھاندەر دەگرێت، لە ساڵی 1956 دروستکراوە، سەرەتا نێوی یاریگەی خۆجێی هەولێربوو.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.