هەڵبژاردەکان بۆتۆ
كرووس لە مەدرید دەمێنێـەوە
شەیری بکە لە:

وێنەی یاریزانی كروس
ئاڤا سپۆرت
تۆنی کرووس لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی بە شێوەیەکی یەکجارەکی واز لە یاریکردن دەهێنێت، خۆی و خێزانەکەی لە شاری مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا دەمێننەوە و وڵاتەکە بەجێ ناهێڵن، بۆ ئەوەی بەردەوام لە یانەی ڕیال مەدرید نزیک بێت.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ئەستێرە ئەڵمانیاکە کە 22 نازناوی لەگەڵ یانەی شاهانە بە دەست هێناوە، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد، بە درێژایی ئەو 10 ساڵەی لە یانەی ریال مەدرید یاری کردووە، هەستی کردووە لە ماڵی خۆی بووە و وەکو خۆی گوتی، "نیشتیمانێکی نوێم دۆزییەوە".
زانیاریی زیاتر: ئەستێرە ئەڵمانییەكە، دوایین یاری خۆی لەگەڵ ڕۆخێ بلانکوس، ڕۆژی شەممەی داهاتوو، 01-06-2024، لە یاریگەی وێمبلی، لە یاری کۆتایی چامپیونزلیگ لە بەرامبەر یانەی بروسیا دورتموندی ئەڵمانی دەکات؛ ئەگەر نازناکەوە لەگەڵ یانەی شاهانە بباتەوە، دەبێتە خاوەنی شەش نازناوی چامپیونزلیگ بەوپێیەی نازناوێکی لەگەڵ بایرن میونشن و چوار نازناویشی لەگەڵ ریال مەدرید بەدەستهێناوە.
باكگراوند: کرووس ساڵی 2014 بە گرێبەستێک بە بەهای 25 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانییەوە لەسەر داوای کارلۆ ئەنشلۆتی، ڕاهێنەری ئێستای یانەی ڕیال مەدرید، ڕووی کردە یانە شاهانەکە، لە 10 ساڵی ڕابردوودا 751 یاریی بە درێسی یانەکەوە کردووە، 73 گوڵی تۆمارکردووە و 165 گۆڵی دروست کردووە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.