ساو پاولۆ گەیشتە قۆناغی 16ی لیبێرتادۆرێس

ساو پاولۆ گەیشتە قۆناغی 16ی لیبێرتادۆرێس

یاریزانانی یانەی ساو پاولۆ

30 ئایار
جیهان

ئاڤا سپۆرت

 

یانەی ساو پاولۆی بەڕازیلی لە دوایین گەڕی قۆناغی کۆمەڵەکانی کۆپا لیبێرتادۆرێس، توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی تالێرێسی ئەرجەنتینی بباتەوە، بەو برندەوەیەش ساوپاولۆ بە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی کۆمەڵەکەی گەیشتە قۆناغی داهاتووی پاڵەوانییەتییەکە. 

 

چیرۆکە سەرەکییەکە: پێش دەستپێکی ئەم گەڕە، تالێرێس لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندییەکە بوو، بەڵام ساو پاولۆ توانی پلەی یەکەمی لێبسێنێتەوە و یارییەکەی لێبباتەوە.

 

ئەوەی پیویستە بیزانیت: یارییەکە لە یاریگای ساو پاولۆ بەڕێوەدەچوو، هەر لە سەرەتای یارییەکەشەوە یانەی خانەخوێ توانی جڵەوی یارییەکە بگرێتە دەست و یارییەکە بە ڕووی تالێرێسی میوان دابخات، ئەوەشبوو لە خولەکی 47ی کاتی زیادکراوی گێمی یەکەم، لوکاس مۆرا بە لێدانی سزا توانی گۆڵی یەکەمی یارییەکە تۆماربکات و گێمی یەکەمیش بەو ئەنجامە کۆتاییهات. 

 

باکگراوند: لە گێمی دووەمدا یارییەکە هاوشێوە بوو، یانەی ساو پاولۆ بەردەوام بوو لە ئەنجامدانی یارییەکی هێڕشبەری، بەڵام دواجار لە خولەکی 90، لوچیانۆ نێڤێس توانی گۆڵی دووەمی یانە بەرازیلییەکە تۆماربکات و بەو ئەنجامەش یارییەکە کۆتاییهات، بەو بردنەوەیە یانەی ساو پاولۆ کۆی خاڵەکانی گەیاندە 13 خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرتە ئەستۆ. 

نۆڤین مەجید

پرۆدوسەر
نۆڤین مەجید