ئۆلۆمپیاکۆس بووە پاڵەوانی کۆنفرانسلیگ

ئۆلۆمپیاکۆس بووە پاڵەوانی کۆنفرانسلیگ

ئاهەنگگێڕانی یاریزانانی ئۆلێمپیاکۆس

30 ئایار
جیهان

ئاڤا سپۆرت

 

یانەی ئۆلێمپیاکۆس توانی بە گۆڵێکی بێوەڵام لە یانەی فیۆرێنتینای ئیتاڵی بباتەوە و بووە پاڵەوانی کۆنفرانسلیگ، بەوەش ئۆلۆمپیاکۆس بووە یەکەم یانەی یۆنانی لە مێژوودا بتوانێت نازناوێکی ئەوروپی بەدەستبهینێت.

 

وێنە گەورەکە: یارییەکە لە یاریگای ئۆپاپ لە شاری ئەسینای یۆنان بەڕێوەدەچوو، لە سەرەتای یارییەکەوە فیۆرێنتینا جڵەوی یارییەکەی گرتە دەست و گێمێکی ناوازە ئەنجامدا، بەڵام کۆستانتینۆس زۆلاکیسی گۆڵپارێز ڕێگر بوو لەوەی ئیتاڵییەکان بتوانن گۆڵ تۆماربکەن. 

 

زانیاریی زیاتر: چارەکی یەکەمی تایمی زیادکراویش بەبێ گۆڵ کۆتایی هات، بەڵام لە چارەکی دووەمدا وەلید کەعبی، هێرشبەری یانەی ئۆلێمپیاکۆس توانی بە گۆڵێکی کوشندە هیواکانی فیۆرێنتینا لەناو بەرێت و بەو گۆڵەش یارییەکە کۆتایی هات. 

 

ئەوەی پیویستە بیزانیت: فیۆرێنتینا دوو وەرزی لەسەریەکە دەگاتە یاریی کۆتایی کۆنفرانسلیگ، بەڵام لە هەردوو یارییەکەدا شکستی هێناوە، ئۆلێمپیاکۆسیش بە سەرکردایەتی مێندیلیباری ڕاهێنەر یەکەمین نازناوی ئەوروپی خۆی بەدەستهێنا. 

نۆڤین مەجید

پرۆدوسەر
نۆڤین مەجید