هەڵبژاردەکان بۆتۆ
زاخۆ ئەركی زەحمەتە
شەیری بکە لە:

وێنەی یاریزانانی زاخۆ
ئاڤا سپۆرت
یانەی زاخۆ لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە گەڕی 32 خولی ئەسـتێرەكانی عێراق، لەشاری نەجەف، لە یارییەكی بەهێزدا ڕووبەڕووی یانەی نەجەف دەبێتەوە، یارییەكە كاتژمێر( 6:30) ـی ئێوارە ئەنجامدەدرێت.
وێنە گەورەكە: یانەی زاخۆ بە ڕاهێنەرایەتی تەڵال بلوشی، لە دۆخێكی باش دان، ڕكابەری لەسەر ریزبەندییەكانی پێشەوە دەكەن، خەونی زاخۆییەكان گەیشتنە بە پاڵەوانێتییەكانی دەرەوە، یانەی نەجەفیش نزكیترین ڕكابەرەی زاخۆیە و تەنها 2 خاڵ لێیەوە دوورە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زاخۆییەكان لەم وەرزەدا بەهێزترین هێلی بەرگریان هەیە، تا ئێستا تەنها 12 گۆڵیان لێ تۆماركراوە، عەلی كازمی گۆڵپارێزیان خاوەنی 18 كلین شیتە، ماوەی 150 رۆژە زاخۆ تاڵاوی دۆڕانی لە خولەكە نەچەشتووە.
باكگراوند: یانەی زاخۆ دوای تێپەڕبوونی 31 گەڕ خاوەنی 55 خاڵە و لە خانەی چوارەمی ڕیزبەندییەكە دێت، هەموو هەوڵێكی ئەوان مانەویە لەم پێگەیە، یانەی نەجەفیش بە 53 خاڵ لە خانەی پێنجەم دێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.