هەڵبژاردەکان بۆتۆ
نەورۆز لە یارییەكی بەهێزدا ڕووبەڕووی قوەجەویە دەبێتەوە
شەیری بکە لە:

وێنەی یاریزانانی نەورۆز
ئاڤا سپۆرت
یانەی نەورۆز، لە چوارچێوەی یارییەكانی خولی ئەستێركانی عێراق، لەی یاریگەی خۆی میوانداریی یانەی قوەجەوەیە دەكات، یارییەكە كاتژمێر(4:15) لە یاریگەی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
وێنەی گەورەكە: یانەی نەورۆز بە ڕاهێنەرایەتی نزار مەحروس، ئامادەكارییان بۆ ئەم یارییە كردووە، سەرجەم یاریزانەكانی بۆ ئەم یارییە ئامادەن، محەممەد سامی ناوەڕاستكاری تیپەكەشی بۆ ئەم یارییە ئامادەیە، چونكە گەڕی رابردوو بەهۆی كارتی سوورەوە نەیتوانی بەشداریی لە یارییەكە بكات.
لە لایەكی دیكەوە: كێشەی نەورۆز لە پێكانی ئەحمەد رەحیمی گۆڵپارێزی تیپەكەیدایە، كە بەهۆی پێكانی ئەژنۆی تا كۆتایی وەرز دابڕاوە.
باكگراوند: نەورۆز بە كۆكردنەوەی 45 خاڵ لە خانەی حەوتەمی ڕیزبەندییەكە دێت، قوەجەویەش بە 66 خاڵ لە خانەی دووەم دێت و ڕكابەری لەسەر نازناوەكە دەكات.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.