هەڵبژاردەکان بۆتۆ
دهۆك خاڵێكی لە كارەبا وەرگرت
شەیری بکە لە:

وێنەی یاریزانانی دهۆك
ئاڤا سپۆرت
یانەی دهۆك لە گەڕی 32 خولی ئەستێرەكانی عێراق، لە شاری بەغداد و لە یاریگەی مەدینەی تایبەت بە یانەی زەورا، ڕووبەڕووی یانەی كارەبا بوویەوە، یارییەكەش بە یەكسانبوون كۆتاییهات.
وێنە گەورەكە: لە نیوەی یەكەمی یارییەكە دهۆك باشتر دەردەكەوتن و مەترسی زۆریان بۆ سەر گۆڵی یانەی كارەبا هەبوو، تا لە خولەكی 16 عیماد لەواتی هێرشبەر و گۆڵكاری یانەی دهۆك گۆڵی یەكەمی تیپەكەی تۆماركرد، نیوەی یەكەم لە بەرژەوەندی دهۆكییەكان كۆتاییهات.
لە لایەكی دیكەوە: لە نیوەی دووەم یانەی كارەبا بە ڕاهێنەرایەتی لوئەی سەڵاح خۆیان رێكخستەوە و هەوڵی راستكردنەوەی ئەنجامەكەیان دەدا، تا لە خولەكی 68 یارییەكەدا ئیڤان خالیدی ناوەڕاستكاری یانەكەی بەغدا لە لێدانێكی موشەكی و بەهێزدا گۆڵی بەرامبەری تۆماركردەوە و دهۆكییەكانی لە 3 خاڵی یارییەكە بێبەشكرد.
باكگراوند: یاریی بە ئەنجامی (1-1) كۆتاییهات، كۆی خاڵەكانی دهۆك گەیشتە 49 خاڵ لە خانەی شەشەم دێت، یانەی كارەباش بە 34 خاڵ لە خانەی دوازدەیەم دێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.