جۆكۆڤیچ یەكەم بردنەوەی لە پاڵەوانێتی فرەنسا بەدەستهێنا

جۆكۆڤیچ یەكەم بردنەوەی لە پاڵەوانێتی فرەنسا بەدەستهێنا

وێنەی جۆكۆڤیچ

29 ئایار
جیهان


ئاڤا سپۆرت


نۆڤاک جۆکۆڤیچی سربی تەمەن 37 ساڵ توانی بە ئەنجامی سێ کۆمەڵەی بێوەڵام لە پێر هیوس هێربێرتی فەڕەنسی تەمەن 33 ساڵ بباتەوە و خۆی گەیاندە قۆناغی دووەمی پاڵەوانییەتی فەڕەنسای کراوە، ناسراو بە ڕۆلاند گارۆس.


چیرۆكە سەرەكییەكە: نۆڤاک جۆکۆڤیچ، لە سەرەتاوە ئاستی نایابی خۆی نێشاندا و توانی سێرڤە سەرەتاییەکان چەند خاڵێک دەستەبەر بکات، دواجاریش توانی کۆمەڵەی یەکەم بە ئەنجامی 6-4 یەکلابکاتەوە.


لە لایەكی دیكەوە: لە کۆمەڵەی دووەمدا، هێربێرت دەیویست لە پێناو یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە بجەنگێت، توانیشی ئاستێکی باش پێشکەش بکات، بەڵام دواجار جۆکۆڤیچ ئەو کۆمەڵەیەشی بە ئەنجامی 7-6 یەکلاکردەوە.


زانیاریی زیاتر: نجۆکۆڤیچ، ئاستی نەگۆرا و توانیشی کۆمەڵەی سێیەم بە ئەنجامی یەکلابکاتەوە و یارییەکەی بردەوە، بەو بردنەوەیەش جۆکۆڤیچ خۆی گەیاندە قۆناغی دووەمی پاڵەوانییەتی فەڕەنسای کراوە و سبەینێ ڕووبەڕووی کارلۆس باینا دەبێتەوە. 


باكگراوند: جۆکۆڤیچ، لە کاروانی وەرزشی خۆیدا سێ جار توانیویەتی ببێت بە پاڵەوانی ڕۆلاند گارۆس، دوایین جاریش ساڵی ڕابردوو بوو، کاتێک توانی لە کاسپەر روودی نەرویجی بباتەوە.