یاریی كۆتایی كۆنفرانسلیگ بەڕێوەدەچێت

یاریی كۆتایی كۆنفرانسلیگ بەڕێوەدەچێت

وێنەی جامی كۆنفرانسلیگ

29 ئایار
جیهان


ئاڤا سپۆرت


كۆنفرانسلیگی ئەم وەرزە كۆتایی دێت، ئەمشەو کاتژمێر 10:00 بە کاتی هەولێر، یاریی کۆتایی کۆنفرانسلیگ لە نێوان یانەکانی ئۆلۆمپیاکۆسی یۆنانی و فیۆرێنتینای ئیتاڵی لە نێو یاریگای ئۆپاپ لە یۆنان بەڕێوەدەچێت.

وێنە گەورەكە: یانەی ئۆلۆمپیاکۆس، شکستی هێنا لەوەی ببێت بە پاڵەوانی خولی یۆنانی و ئەمشەو بە سەرکردایەتی خۆسێ لویس مێندیلیباری ڕاهێنەر، دەیەوێت یەکەمین نازناوی ئەوروپی خۆی بەدەستبهێنێت و ببێت بە پاڵەوانی کۆنفرانسلیگ.


لە لایەكی دیكەوە: یانەی فیۆرێنتیناش بە هەمان شێوە پێشتر هیچ نازناوێکی ئەوروپی بەدەستنەهێناوە، بەڵام یانە ئیتاڵییەکە دەیەوێت قەرەبووی شکستی وەرزی ڕابردوو بکاتەوە، کاتێک کە توانی بچێتە یاریی کۆتایی کۆنفرانسلیگ و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆلێک بە وێستهام دۆڕا. 


زانیاریی زیاتر: فیۆرێنتینا، لەم وەرزەدا تاوەکو ئێستا لە کۆنرانسلیگ هیچ شکستێکی تۆمارنەکردووە و بەبێ دۆڕان خۆی گەیاندووە بە یاریی کۆتایی پاڵەوانییەتییەکە، ئۆلۆمپیاکۆسیش لە قۆناغی کۆمەڵەکانی یۆرۆپالیگ پلەی سێیەمی بەدەستهێنا دابەزی بۆ کۆنرانسلیگ و ئێستاش لە فایناڵە. 


باكگراوند: ئۆلۆمپیاکۆس، لەم یارییەدا پشت بە تواناکانی ئەیوب کەعبی مەغریبی دەبەستێت، کە توانیویەتی لە پاڵەوانییەتییەکەدا 10 گۆڵ تۆماربکات و پێشەنگی گۆڵکارانی کۆنفرانسلیگی گرتووە.