ریاڵ مەدرید دوایین دەستەوارە پێشكەشی دەیڤز دەكات

ریاڵ مەدرید دوایین دەستەوارە پێشكەشی دەیڤز دەكات

وێنەی یاریزان ئەلفۆنسۆ دەیڤز

29 ئایار
جیهان


ئاڤا سپۆرت


ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دوایین هەوڵی خۆی بۆ گواستنەوەی یاریزانی یانەی بایەرمیونشن ئەڵفۆنسۆ دەیڤیزی بەرگریكاری ئەو یانەیە دەدات تا لەم هاوینەدا پەلكێشی تیپەكەی بكات.


چیرۆكە سەرەكییەكە: هەواڵی پەیوەندی كردنی ئەو یاریزانە كەنەدیە بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە هەیە، چونكە یاریزانەكە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ بایەرمیونشن رەتكردووەتەوە و ئامادەنییە لەو یانەیە بمێنێتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرێبەستی دەیڤزی كەنەدی لەگەڵ یانەكی لە هاوینی 2025 كۆتایی دێت، بەڵام یانەكەی هەوڵدەدات ماوەیەكی درێژتر لەگەڵیان بمێنێتەوە، سەرەڕای هەوڵەكانی بایەر كەچی ئەو یاریزانە نوێكردنەوە و درێژكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی هەرێمی باڤاریا رەتدەكاتەوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: پێگەی ریلیڤیۆی ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە، كە تا ئێستاش ئەلفۆنسۆ بەشێكە لە پلانەكانی گواستنەوەی ئەم هاوینەی ریاڵ مەدرید، بۆ ئەوەی هێلی بەرگری تیپەكەی پێبەهێزبكات، بەڵام دەیەوێت بە نرخێكی گونجاو بیگوازێتەوە.


زانیاریی زیاتر: یانەی مێرێنگێ لە هەوڵی یەكەمی گرێبەستكردن لەگەڵ یانە باڤارییەكە بۆ گواستنەوەی دەیڤز تەنها 30 بۆ 35 یۆرۆ پێشكەش دەكات.