ناپۆلی لەگەڵ راهێنەری نوێ گەیشتە ڕێككەوتن

ناپۆلی لەگەڵ راهێنەری نوێ گەیشتە ڕێككەوتن

وێنەی یاریزانانی ناپۆلی

29 ئایار
جیهان


ئاڤا سپۆرت


رۆژنامەكانی ئیتاڵیا بڵاوینكردەوە، كە یانەی یانەی ناپۆلی و ڕاهێنەر ئەنتۆنیۆ كۆنتی گەیشتوونەتە ڕێككەوتن تا ئەركی ڕاهێنەرایەتی ئەو یانەیە وەربگرێت.


وێنە گەورەكە: یانەی ناپۆلی لەم وەرزەی سێریا ئەی ئاستی وەك پێوست نەبوو، لە خانەی دەیەمی ڕیزبەندییەكە دێت، لەسەركەوتن بۆ خولە ئەوروپییەكانی وەرزی داهاتوو شكستیان هێنا، لە كاتێكدا ناپۆلی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولەكە بوو.


ئەوەی لەباریەوە دەگوترێت: ڕۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ و لە پێگەی ڕەسمی خۆی بڵاویكردووەتەوە، كە یانەی ناپۆلی و كۆنتی ڕاهێنەر لەسەرە سەرجەم خاڵ و بەندەكانی نێوانیان ڕێككەوتن و تەنها ڕاگەیاندنی فەرمی ماوە.


باكگراوند: بە پێی گرێبەستەكە كۆنتی تا ساڵی 2027 وەك ڕاهێنەر لەگەڵ یانەی ناپۆلی بەردەوام دەبێت.