هەڵبژاردەکان بۆتۆ
هەولێر ڕووبەڕووی نەفتی بەسڕە دەبێتەوە
شەیری بکە لە:

وێنەی مەشقەكانی هەولێر
ئاڤا سپۆرت
یانەی هەولێر، لە گەڕی 32 خولی ئەستێرەكانی عێراق، پێنجشەممە، لە شاری دهۆك میوانداریی یانەی نەفتی بەسڕە دەكات، هەولێر ئەمڕۆ گەشتی شاری بەغدا دەكات، یارییەكەش كاتژمێر (7:00) بەڕێوەدەچێت.
ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: سەمیر بابۆ، لە لێدوانێكی تایبەتدا بە ئاڤا سپۆرتی ڕاگەیاند، ئەوان جەنگی مانەوە لە خولی ئەستێرەكانی عێراق دەكەن، بەڵام كێشەی زۆریان هەیە، بە تایبەت ئەو كێشانەی ڕابردووی تیپەكە كاریگەری لەسەر توانای جەستەیی تیپەكە كردووە.
لە لایەكی دیكەوە: بابۆ گوتیشی جگە لەوەش ئێمە حەوت یاریی لەنێو هاندەر و جەماوەرەی خۆمان ناكەین، بەڵام هەموو هەوڵێكی خۆمان دەدەین تا ئەنجامی باش بەدەستبیێنین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرجەم یاریزانەكانی هەولێر بۆ ئەم یارییە ئامادەن، هیچ یاریزانێكی پێكانی نییە، هەولێر لەدوو یاریی ڕابردووی لەژێر سەرپەرشتی سەمیر بابۆ بردنەوەیەك و دۆڕانیكی هەیە، بەڵام هاندەرانی یانەكە بە ئاست بەرزی هونەری تیپەكە دڵخۆشن.
باكگراوند: هەولێر، لەدوای ئەنجامدانی 29 یاریی، كە 2 یاریی دواخراویشی بەرامبەر یانەكانی كارەبا و تەڵەبە ماوە، خاوەنی 31 خاڵە و لە خانەی چواردەیەمی ڕیزبەندییەكە دێت، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی مانەوەی خۆی لە خولەكە مسۆگەر نەكردووە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.