مارسیال مان یونایتد جێدێڵێت

مارسیال مان یونایتد جێدێڵێت

وێنەی یاریزان مارسیال

28 ئایار
جیهان


ئاڤا سپۆرت 


ئەنتۆنی مارسیال، هێرشبەری یانەی مانچستەر یونایتد ڕایگەیاند وەرزی داهاتوو بۆ مان یو یاری ناکات و ڕۆیشتنی لە یانەکە ڕاگەیاند، ئەوەش لە کاتێکدایە کارگێڕی یانەی مانچستەر یونایتد سەرقاڵی چارەسەرکردنی پرسی ئێریک تین هاگی ڕاهێنەرە.


وێنە گەورەكە: مانچستەر یونایتد، لە ساڵی 2015 ئەنتۆنی مارسیالی بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ لە مۆناکۆوە گواستەوە ڕیزەکانی یانەکە، مارسیال لەو ساتەوە 317 یاریی لەگەڵ مان یو ئەنجامداوە و توانیویەتی 90 گۆڵ تۆماربکات، هەروەها توانی لەگەڵ شەیتانەسوورەکان چوار نازناو بەدەستبهێنێت.


زانیاریی زیاتر: ڕۆیشتنی مارسیال لە کاتێکدایە کە یانەی مانچستەر یونایتد تاوەکو ئێستا بڕیاری مانەوەی یاخود ڕۆیشتنی ئێریک تین هاگی ڕاهێنەریان نەداوە، بەڵام بۆ جێگرەوەی تین هاگ، ماوریسیۆ پۆچەتینۆ بەربژێری سەرەکییە.

نۆڤین مەجید

پرۆدوسەر
نۆڤین مەجید