هەڵبژاردەکان بۆتۆ
دهۆك ڕووبەڕووی كارەبا دەبێتەوە
شەیری بکە لە:

وێنەی پێكهاتەی دهۆك
ئاڤا سپۆرت
یانەی دهۆك، سبەی چوارشەممە، لە شاری بەغداد لە گەڕی 32 خولی ئەستێرەكانی عێراق، دەبێتە میوانی یانەی بەغدا، یارییەكە كاتژمێر(7:00)ـی ئێوارە بەڕێوەدەچێت، دۆخی دهۆك لە دوایین یاریی، بەمشێوەیە بوو.
وێنە گەورەكە: دهۆك بە ڕاهێنەرایەتی ئەحمەد خەلەف خۆی بۆ ئەم یارییە ئامادەكردووە، دهۆك بەهۆی بردنەوەی لە یاریی ڕابردووی لە ڕووی دەروونی و جەستەییەوە ساز و ئامادەترن لە یانەی كارەبا، سەرجەم یاریزانەكانی بۆ ئەم یارییە ئامادەن.
زانیاریی زیاتر: تەنها ئەحمەد بەشار و ژیار گۆڤەند نەبێت، بەهۆی سزادانییەوە لە لایەن كارگێڕی یانەكەوە تا كۆتایی وەرز ناتوانن بەشداربن، خاڵی بەهێزی دهۆكییەكان لە هێلی ناوەڕاستدایە، كە ئاكۆ عوزێر و هارون ئەحمەد و زاكیرین.
باكگراوند: دهۆك لە دوای 31 یاریی خاوەنی 48 خاڵە و لە خانەی شەشەم دێت، یانەی كارەباش بە كۆكردنەوەی 33 خاڵ لە خانەی سێزدەیەم دێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.