زاخۆ لە نەفتی بردەوە

زاخۆ لە نەفتی بردەوە

وێنەی پێكهاتەی زاخۆ

28 ئایار
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت


یانەی زاخۆ لە چوارچێوەی یارییەكانی خولی ئەستێرەكانی عێراق، لەنێو خاك و جەماوەری خۆیدا لە یانەی نەفتی بردەوە و 3 خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.


چیرۆكە سەرەكییەكە: لە نیوەی یەكەمی یارییەكدا زاخۆ باشتر دەردەكەوتن وهێرشیان لە باڵەكان بۆ سەر گۆڵی تیپی میوان دەبرد، تا لە خولەكی 16 داروین لۆپێز گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی بۆ سوورپۆشەكانی زاخۆ تۆماركرد، زاخۆ بۆ مسۆگەركردنی ئەنجامی تیپەكە لە هێرشبردندا بەردەوامبوو، ناسر محەمەد لە خولەكی 34 گۆڵی دووەمی تۆماركرد.


زانیاریی زیاتر: لە نیوەی دووەم یانەی نەفت هەوڵی راستكردنەوەی ئەنجامەكەیان دەدا، بەڵام عەلی كازم و بەرگریكارانی زاخۆ سەرجەم هێرشەكانی نەفتیان بەرپەرچ دەداییەوە.


باكگراوند: زاخۆ لە خولەكی 104ـی یارییەكەدا گۆڵی سێیەم و سەركەوتن و بەدەستهێنانی 3 خاڵی یارییەكەی تۆماركرد، زاخۆ كۆی خاڵەكانی گەیاندە 55 خاڵ و لە خانەی چوارەمی ڕیزبەندییەكە دێت.