هەڵبژاردەکان بۆتۆ
پاكیتا تۆمەتبارە بە گرەوكردن لەسەر یارییەكان
شەیری بکە لە:

وێنەی یاریزان پاكیتا
ئاڤا سپۆرت
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلیزی، لۆكاس پاكیتای بەڕازیلی ناوەڕاستكاریی یانەی وێستهام یونایتد تۆمەتبار دەكات، بەوەی یاریی بە یاساكانی گرەوكردن كردووە، لە یارییەكان بە پلان و ئەنقەست كارتی وەرگرتووە.
وێنە گەورەكە: فیدراسیۆنی ئینگلیزی گومانەكانی لەسەر یاریزان پاكیتا بۆ 4 یاریی لە پرێمەرلیگی ئینگلیزیە، كە لەم یارییانە كارتی زەردی وەرگرتووە، گوماندەكرێت بە ئەنقەست ئەم یارییانە وایكردبێت كارتی بەڕوودا بەرزبكرێتەوە، خەڵكیش لە پێگەكانی گرەوكردن، گرەویان لەسەر ئەم كارتانەی پاكیتاوە كردووە.
ئەوەی پێوستە بیزانیت: پاكیتا لە یارییەكانی بەرامبەر لیستەرسیتی و ئەستۆن ڤیلا و لیدزیونایتد و بۆرنمۆس كارتی زەردی وەرگرتووە، گومانەكان لەسەر ئەم چوار كارتە زەردەن، بە ئەنقەست وەریگرتبێت.
زانیاریی زیاتر: پاكیتا لە پێگەی ئینستاگرامی تایبەت بەخۆی سەرجەم ئەو تۆمەتانەی رەتكردەوە و ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ لێكۆڵینەوە و گفتوگۆكردن لەسەر تۆمەتەكان.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.