هەڵبژاردەکان بۆتۆ
دالاس ماڤتیكس یەك هەنگاوی بۆ یاریی كۆتایی ماوە
شەیری بکە لە:

یاریزانی دالاس
ئاڤا سپۆرت
دالاس ماڤتیكس، لە ئێن بی ئەی و لە سێیەم یاری قۆناغی کۆتایی جەمسەری ڕۆژئاوا، توانی سێیەم یاریی خۆی لە یانەی مینیسۆتا تیمبەروۆڵڤز بە ئەنجامی 116-107 بباتەوە، بەوەش یانەکەی ویلایەتی تێکساس تەنیا پێویستی بە یەک بردنەوەی دیکەیە بۆ گەیشتن بە یاریی کۆتایی ئێن بی ئەی.
چیرۆكە سەرەكییەكە: یارییەکە لە یاریگای ماڤریکس بەڕێوەدەچوو، هەر لە سەرەتای یارییەکەشەوە ماڤریکس ئاستێکی بەرزی نیشاندا و توانی چارەکی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی 33-28 یەکلابکاتەوە، ماڤریکس جڵەوی لەدەست نەدا و چارەکی دووەمی یارییەکەشی بە ئەنجامی 27-24 بردەوە.
زانیاریی زیاتر: لە چارەکی سێیەمدا، تیمبەروۆڵڤزی میوان توانی ئاستێکی باش پێشکەش بکات و ئەو چارەکەی بە ئەنجامی 37-25 یەکلاکردەوە، بەڵام لە چارەکی چوارەمدا ماڤریکس جارێکی دیکە گەڕایەوە و ئەو چارەکەشی بە ئەنجامی 29-20 یەکلاکردەوە و یارییەکەی بردەوە.
باكگراوند: ئێستا دالاس ماڤریکس لە کۆی حەوت یارییدا خاوەنی سێ بردنەوەیە، یەک بردنەوەی دیکەی بەسە بۆ ئەوەی بگات بە یاریی کۆتایی ئێن بی ئەی، کە لەو یارییەدا ڕووبەڕووی براوەی یارییەکەی نێوان بۆستۆن سێڵتیکس و ئیندیانا پەیسەرز دەبێتەوە

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.