ساوسهامتن بۆ پرێمەرلیگ سەركەوتەوە

ساوسهامتن بۆ پرێمەرلیگ سەركەوتەوە

وێنەی یاریزانانی ساوسهامتن

27 ئایار
جیهان

ئاڤا سپۆرت 


یانەی ساوسهامتن، دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو دابەزی بۆ خولی چامپیۆنشیپی ئینگلتەرا، توانی لە نێو یاریگای وێمبلی، لە یاریی کۆتایی پلەی ئۆفی چامپیۆنشیپ بە گۆلێکی بێوەڵام لە یانەی لیدز بباتەوە و سەرکەوتەوە بۆ پرێمەرلیگ.


چیرۆكە سەرەكییەكە: هەردوو یانە بە ترسەوە مامەڵەیان لەگەڵ یارییەکەدا دەکرد و ساوسهامپتنیش یارییەکی بەرگری بەهێزی ئەنجام دەدا، بە تایبەتی دوای ئەوەی لە خولەکی 24 ئادەم ئارمسترۆنگ توانی گۆڵی پێشکەوتنی ساوسهامپتن تۆماربکات و گێمی یەکەمی یارییەکەش بەو ئەنجامە کۆتاییهات

زانیاریی زیاتر: لە گێمی دووەمدا ساوسهامپتن هێڵی بەرگریی زیاتر چڕ کردەوە و لیدزیش بەردەوام بوو لە هەوڵدان بۆ یەکسان کردنەوەی ئەنجامەکە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لە ئەنجامدانی ئەو کارە و یارییەکە بە گۆلێکی بێوەڵام لە بەرژەوەندی ساوسهامپتن کۆتاییهات. 


باكگراوند: بەو بردنەوەیەش، ساوسهامپتن بڕی 140 ملیۆن پاوەندی بەدەستهێنا، ئەگەریش بتوانێت سێ ساڵی لەسەریەک لە پرێمەرلیگ بمێنێتەوە، ئەوا بڕی 400 ملیۆن پاوەندی دیکە وەردەگرێت.