بەرشەلۆنە و راهێنەری نوێ رێككەوتن

بەرشەلۆنە و راهێنەری نوێ رێككەوتن

هانسی فلیك

27 ئایار
جیهان

ئاڤا سپۆرت


بەرشەلۆنە و هانسی فلیک لەسەر سەرجەم بەڵگەنامەکان ڕێککەوتوون و تەنیا واژۆ کردنی گرێبەستەکە ماوە لە نێوانیاندا.


ئەوەی لەباریەوە دەگوترێت: رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویكردووەتەو، کە هانسی فلیک لە دۆخی سەختی ئابووری یانەی بەرشەلۆنە تێدەگات و ئاگادارە لێی، بەڵام خەونی ڕاهێنەرەکە ئەوەیە ئەرکی ڕاهێنەرەیاتی یانەی بەرشەلۆنە بگرێتە ئەستۆ و ئامادەیە بە مووچەیەکی کەمتر وەک لە مووچەی پێشووی لە بایرن میونشن ڕاهێنەرەیاتی یانە کەتەلۆنییەکە بکات.


ئەوەی پێوستە بیزانیت: فلیک، زۆرینەی کاتەکانی لە کاروانی وەرزشێدا وەک یاریدەدەری ڕاهێنەر بەسەربردووە، بەڵام لە وەرزی 2019-2020 وەک ڕاهێنەری سەرەکی بایرن میونشن دەستبەکار دەبێت و لەگەڵ یانە باڤارییەکەدا 86 یاری ئەنجامدەدات.


باكگراوند: فلیک لەگەڵ بایرندا توانی 70 بردنەوە و 8 شكست و 8 یەکسانبوون تۆماربکات، هەروەها توانی حەوت نازناو لەگەڵ بایرندا بەدەستبێنێت، ئەوەش وایکرد ببێت بە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، کە لەوێدا سەرکەوتنێکی زۆری بەدەستنەهێنا و دوای دوو ساڵ دوورخرایەوە.