هەڵبژاردەکان بۆتۆ
چاڤی ماڵئاوایی لە بەرشەلۆنە كرد
شەیری بکە لە:

وێنەی چاڤی
ئاڤا سپۆرت
چاڤی هێرناندێز، لە یاریی ماڵئاوایی کردن یانەی بەرشەلۆنە توانی لە دوایین یاریی لالیگا بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی سێڤییە بباتەوە.
وێنە گەورەكە: یارییەکە لە یاریگەی رامۆن سانچێس پیزخوانی تایبەت بە سێڤییە بەڕێوەدەچوو، هەر لە سەرەتاوە بەرشەلۆنە دەستی کرد بە یارییەکی هێرشبەری، دواجار لە خولەکی 15 ڕۆبێرت لیڤاندۆسکی ئاسیستێکی جواو کانسێلۆی قۆستەوە و گۆڵی یەکەمی یارییەکەی تۆمارکرد.
دوای تێپەڕینی چارەکێک بەسەر گۆڵەکەی لیڤاندۆسکی، یوسف ئەلنەزیری توانی لە خولەکی 31 گۆڵی یەکسانبوونەوە بۆ سێڤییەی میواندار تۆماربکات و بەوەش گێمی یەکەم کۆتایی هات.
زانیاریی زیاتر: لە گێمی دووەمدا، یاریزانانی بلاوگرانا دەیانویست ماڵئاواییەکی تایبەت لە چاڤی بکەن و سێ خاڵی یارییەکەی پێشکەش بکەن، ئەوەبوو لە خولەکی 59 فێرمین لۆپێز دووەم گۆڵی بەرشەی تۆمارکرد و باوەشی بە چاڤیدا کرد، یارییەکەش بەو ئەنجامە لە بەرژەوەندی بەرشەلۆنە کۆتاییهات.
باكگراوند: چاڤی لە نۆڤێمبەری ساڵی 2021ەوە ڕاهێنەرایەتی یانەی بەرشەلۆنە دەکات و لەگەڵ بەرشەدا 142 یاریی ئەنجامداوە، توانیویەتی 90 بردنەوە و 23 یەکسانبوون و 29 شکست تۆماربکات و دوو نازناویشی بۆ یانە کەتەلۆنییەکە بەدەستهێناوە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.