هەڵبژاردەکان بۆتۆ
سەمیر بابۆ یەكەم سەركەوتنی لەگەڵ هەولێر بەدەستهێنا
شەیری بکە لە:

وێنەی شێركۆ كەریم
ئاڤا سپۆرت
یانەی هەولێرلە گەڕی 31ی خولی ئەستێرەکانی عێراق یانەی هەولێر بۆ یەکەمجار بە ڕاهێنەرایەتی سەمیر بابۆ سەرکەوتنی تۆمارکرد بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی ئەمانەی بەغدادی بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.
چیرۆكە سەرەكییەكە: شێرکۆ کەریم، ئەستێرەی یانەی هەولێر، لە یارییەکەدا توانی ئاستێکی نایاب پێشکەشبکات و گۆڵێکیش تۆماربکات، بەوەش شێرکۆ بە باشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشانکرا.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: سەمیر بابۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دوای یارییەكە ئاماژەی بەوە كرد، كە ئەم سەرکەوتنە بۆ ئێمە زۆر گرنگ بوو، دەستخۆشی لە یاریزانەکان دەکەم و ئاستێکی نموونەییان پێشکەشکرد.
باكگراوند: یانەی هەولێر ئەم وەرزە بە دۆخێکی سەختدا تێپەڕدەبێت و بە کۆکردنەوەی 31 خاڵ لە 29 یاریی، ریزبەندی 14ی خولی ئەستێرەکانی عێراقی گرتووە و دوو یاریی دواخراوی ماوە ئەنجامی بدات.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.