نەورۆز دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا

نەورۆز دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا

وێنەی پێكهاتەی نەورۆز

27 ئایار
ناوخۆ

 ئاڤا سپۆرت


یانەی نەورۆز لە گەڕی 31 خولی ئەستێرەكانی عێراق، میوانداریی یانەی نەفتی میسانی كرد، یارییەكەش بە بەرامبەربوون كۆتاییهات و نەورۆز 2 خاڵی گرنگی لەدەستدا.


چیرۆكە سەرەكییەكە: نەورۆز لە نیوەی یەكەم باشتر دەردەكەوت و هێرشیان بۆ سەر گۆڵی نەفتی میسان دەبرد، بەڵام سەرجەم هێرشەكانیان لە لایەن تیپی بەرامبەرەوە دەپچڕێنرا، گرفتی سەرەكی نەورۆز یارینەكردنی محەمەد سامی بوو، كە بەهۆی وەرگرتنی كارتی سوور لە یاریی ڕابردوو، نەیتوانی لەم یارییە بەشداریی بكات.


زانیاریی زیاتر: نیوەی دووەم بەهۆی بەرزی پلەی گەرماوە، ئاستی یارییەكە لە ڕووی هونەرییەوە دابەزی، بەڵام نەفتی میسان باشتر دەردەكەوتن و هێرشی زۆریان دەبرد، هەوڵی گۆڵكردنیان دەدا، بەڵام هێرشەكانیان بێئاكام بوو.


باكگراوند: یاریی بە بێگۆڵ كۆتاییهات و هیچ كامیان نەیانتوانی گۆڵ تۆماربكەن، نەورۆزلە یاریگەی خۆی 2 خاڵی گرنگی لەدەستدا، نەورۆز كۆی خاڵەكانی گەیشتە 45 خاڵ و لە خانەی حەوتەمی ڕیزبەندی.