یانەی دهۆك 2 یاریزانی تیپەكەی سزدا

یانەی دهۆك 2 یاریزانی تیپەكەی سزدا

وێنەی یاریزانانی دهۆك

26 ئایار
ناوخۆ


ئاڤا سپۆرت


یانەی دهۆك 2 یاریزانی تیپەكەی بە دوورخستنەوە لە یارییەكانی داهاتووی خولی ئەستێرەكانی عێراق تا كۆتایی وەرز ڕاگەیاند.


وێنە گەورەكە: كارگێڕی دهۆك بڕیاریدا ژیار گۆڤەندی هێرشبەری تیپەكە و ئەحمەد بەشاری گۆڵپارێزی تیپەكە سزابدات و تا كۆتایی وەرز دووریانبخاتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە یارییەكەی دهۆك و زەورا ڕاهێنەر ئەحمەد خەلەف لە دوا خولەكی یارییەكە  داوا لە ژیار گۆڤەند دەكات و بچێتە نێو یاریگە، بەڵام ژیار ڕەتیدەكاتەوە و كێشە و دەمەقاڵێ لە نێوانیان درووست دەبێت، ئەحمەد بەشاریش لەگەڵ یەكێك لە ئەندامانی دەستەی كارگێڕی گرفتی هەیە و ئەویش سزادراوە.


زانیاریی زیاتر: ئەحمەد بەشار، وەك گۆڵپارێز دوو وەرز بەر لە ئێستا،  هۆكاری سەرەكی بوو بۆ گەڕانەوەی یانەی دهۆك لە خولی پلەیەكەكان بۆ ڕیزی نایابەكان، ژیار گۆڤەندیش وەزری ڕابردوو لە كۆی 19 یاریی 6 گۆڵی تۆماركردبوو.