سێڵتیک جامی سکۆتلەندای بردەوە

سێڵتیک جامی سکۆتلەندای بردەوە

یاریزانانی یانەی سێڵتیک لە کاتی ئاهەنگگێڕاندا

25 ئایار
جیهان

ئاڤا سپۆرت

 

لە یاریی کۆتایی جامی سکۆتلەندا، دوای بردنەوەی خولی نایابی سکۆتلەندا، یانەی سێڵتیک توانی بە گۆڵێکی کوشندە و بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لە ڕەینجەرزی ڕکابەری بباتەوە و بۆ جاری 42وەم لە مێژوودا نازناوەکە بەرز بکاتەوە.

 

چیرۆکە سەرەکییەکە: هەر لە سەرەتای یارییەکەوە هاردوو یانە بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتن و هەردوولاش یارییەکی هێرشبەرییان ئەنجامدەدا، بەڵام هیچ کامیان سەرکەوتوو نەبوون لەوەی گۆڵی پێشکەوتن تۆماربکەن و گێمی یەکەمی یارییەکە بە یەکسانی و بە بێ گۆڵ کۆتاییهات.

 

زانیاریی زیاتر: گێمی دووەمیش هاوشێوەی گێمی یەکەم بوو، هەردوو یانە بەردەوام بوون لە هەوڵدان بۆ تۆمارکردنی یەکەم گۆڵی یارییەکە، دواجار بە گۆڵێکی کوشندەی ئادەم ئیدا لە خولەکی 90، یانەی سێڵتیک گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد و یارییەکەش بەو تەنیا گۆڵە کۆتایی هات.

 

باکگراوند: بەوەش یانەی سێلتیک بۆ جاری 42وەم لە مێژوویدا توانی نازناوی جامی سکۆتلەندا بەدەستبێنێت، کە دووەم دێرینترین جام مێژووی تۆپی پێیە بە دوای ئێف ئەی کەپی ئینگلتەرا. 

نۆڤین مەجید

پرۆدوسەر
نۆڤین مەجید