چاڤی دوایین یاریی لەگەڵ بەرشەلۆنە ئەنجامدەدات
شەیری بکە لە:

ماڵئاواییکردنی چاڤی هێرناندێز
ئاڤا سپۆرت
ئەمشەو بەرشەلۆنە لە نێو یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی یانەی سێڤییە دەبێتەوە و چاڤی هێرناندێزیش دوایین یاریی خۆی وەک ڕاهێنەری بەرشەلۆنە ئەنجام دەدات، دوا بە دوای یارییەکەش، ئەفسانەکەی بەرشەلۆنە ماڵئاوایی لە هاندەرانی یانەکە دەکات.
ڕاگەیێنراوە فەرمییەکان: چاڤی هێرناندێز، لە سۆشیال میدیاوە ڕایگەیاند کە وەرزی داهاتوو لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بەردەوام نابێت.
بۆچی گرنگە: چەند مانگێک پێش ئێستا چاڤی ڕایگەیاند کە وەرزی داهاتوو لەگەڵ بەرشەلۆنە بەردەوام نابێت، دواتر خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە، چاڤی لە بڕیارەکەی پەشیمان دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنن کە چاڤی وەرزی داهاتوو بەردەوام دەبێت، بەڵام دواتر هەواڵی ئەوە بڵاو بووەوە کە لاپۆرتا و چاڤی نێوانیان تێک چووە و لاپۆرتا داوای کردوە چاڤی لە یانەکە بڕوات.
زانیاریی زیاتر: بەو جۆرەش ئەمشەو چاڤی هێرناندێز، دوایین یاریی خۆی وەک ڕاهێنەری بەرشەلۆنە ئەنجامدەدات و سەرجەم رۆژنامە و ڕۆژنامەنووسەکان ئاماژە بەوەدەدەن کە هانسی فلیک دەبێتە جێگرەوەی چاڤی لە بەرشەلۆنە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.