یانەی عەین بووبە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا

یانەی عەین  بووبە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا

وێنەی یاریزانانی عەین

26 ئایار
جیهان


ئاڤا سپۆرت


یانەی عەین، بووە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا،یاریی گەڕانەوە و كۆتایی لە  چامپیۆنزلیگی ئاسیا لە یاریگەی هەزاع بن زائید لە وڵاتی ئیمارات لە نێوان عەین و یۆكۆهاما بەڕێوەچوو، لە یاریی چووندا یۆكۆهاما بە ئەنجامی (2-1) لە یانەی عەینی بردبووە.


چیرۆكە سەرەكییەكە: لەسەرەتای یارییەكەوە عەین هەوڵی گۆڵ تۆماركردنی دەدا، تا لە خولەكی 8 سوفیان رەحیمی گۆڵی یەكەمی بۆ یانەكەی تۆماركرد، بەم ئەنجامە یانە ژاپۆنییەكە پاڵەوان بوو، بەڵام خولەكی 33 كاكۆ گۆڵی دووەمی بۆ عەین تۆماركرد،  هێندەی نەبرد یاریزان (یان) لە خولەكی 40 گۆڵی یەكەمی بۆ یانەی یۆكۆهاما تۆماركردەوە و پلانەكانی عەینی هەڵوەشاندەوە.
لە دوایین خولەكی زیادكراوی نیوەی یەكەم گۆڵپارێزی یۆكۆهاما بە كارتی سوور كرایە دەرەوە، ئەمەش كێشەی بۆ تیپی میوان درووستكرد.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: خولەكی 67 سوفیان رەحیمی گەڕایەوە و گۆڵی سێیەمی تۆماركرد و عەینی لە بردنەوەی نازناوەكە نزیكردەوە، بەهۆی كەمی ژمارەی یاریزانانی تیپی میوان، یانەی عەین كۆنتڕۆڵی یارییەكەیان كردبوو، تا لە خولەكەكانی 91 و 95 كۆدجۆباڵا 2 گۆڵی تۆماركرد.


 باكگراوند:یانەی عەینی ئیماراتی نازناوی چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزەی 2023 -2024ـی بەدەستهێنا، 14 جاریش بووەتە پاڵەوانی خولی ئیمارتی و تاكە یانەی ئەو وڵاتەیە چامپۆنزلیگی ئاسیایی بردبێتەوە.