ریاڵ مەدرید هەوڵی درێژكردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەیەكی دەدات

ریاڵ مەدرید هەوڵی درێژكردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەیەكی  دەدات

وێنەی یاریزانانی ریاڵ مەدرید

25 ئایار
جیهان

ئاڤا سپۆرت


یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی نزیكبووەتەوە لەوەی كە گرێبەستی لۆكاس ڤاسكێزی یاریزانی باڵی راستی تیپەكەی بۆ ماوەیەكی دیكە نوێ بكاتەوە.


ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: رۆژنامەی ماركای ئیسپانی و نزیك لە ریاڵ مەدرید، نووسیویەتی یانەی مێرێنگێ بڕیاریداوە گرێبەستەكەی ڤاسكێز تا هاوینی 2025 نوێ بكاتەوە.


زانیاریی زیاتر: كارلۆ ئەنچڵۆتی گرنگی زۆر بە تواناكانی لۆكاس دەدات، چونكە ئەو یاریزانە لە كاتە سەختەكاندا توانی لەبری باڵی هێرشبەری وەك باڵی بەرگری یاریی بكات و كاریگەری باشی بەسەر ئەنجامەكانی ئەو تیپەوە هەبێت.


باكگراوند: ڤاسكێز لە 36 یاریی ئەم وەرزەی یانە پاشاییەكان بەشداری كردووە، 28 یاریی لە لالیگای ئیسپانی بووە و 8 یارییش لە چامپیۆنزلیگدا بووە، 3 گۆڵیشی تۆماركردووە، ئێستا تەمەنی 32 ساڵە و لە 2015ـەوە لە یانەی یسپانیۆلەوە بۆ ریاڵ مەدرید گەڕاوەتەوە.